نۆکەری پیر

نۆکەری پیر (1954)
by قانع
306905نۆکەری پیر1954قانع
ڕۆژێ لە ڕۆژان خزمەتکارێ پیر پیرێک داوەشاو زۆر مات و زویر
بۆ نان و بۆ بەرگ کەوتە ڕا و بیر چارەی نەمابوو نەیمابوو تەگبیر
***
چوو بۆ ماڵ ئاغا ئاغاکەی جاران چوون پاشخوان خۆر بوو شەوسو و ئێواران
وتی ئاغای خۆم خاوەن دیوەخان لەماڵما نییە تەنیا لەتێ نان
***
فریام نەکەوی کارم تەواوە زەنگی بەدناویم زۆر چاک زڕاوە
پێویستم بۆ بەر بۆ نان و ئاوە تەمەنی گەنجیم بۆ تۆ فەوتاوە
***
تاکوو هێزم بوو دێم بۆ سووتانی پیاوم بۆ کوشتی تاڵانیم هانی
دزیم بۆ کردی زۆر بە نیهانی چەن چەتەییم کرد هیچکەس نەیزانی
***
ژنم بۆ هێنای شەو بۆ کۆڵانان بە پشت سەرتۆ بووم گوێبان وگوێبان
تۆ خەریک ژن بووی من خنجەر کێشان ڕۆژی تەنگانەش ئەچووم بۆ مەیدان
***
ئەچووی بۆ دیدەن من لەپێشت بووم وەک کەری چەرچی هەرکوڵ کێشت بووم
نۆکەری خۆت و خزم و خوێشت بووم شەریکی خەم و دەرد و ئێشت بووم
***
بێشکەم ڕائەژەند بۆ خانم لە ماڵ ئاڕەقم ئەسڕیت بە گۆشەی دەسماڵ
هەڵم ئەکێشای وەک ڕۆستەمی زاڵ دەفر شۆرینی ناو ماڵ و مناڵ
وڵامی ئاغا بۆ نۆکەری پیر
کوێخا خواکەرەم پیر و داڕزیو گاڵتەجاری هۆز گشت هەتیو مەتیو
بۆچی نافامی کوێخای دنیا دیو تازە تەماتە بیبە خاوەن زیو
پیشەی نۆکەری نازانی چۆنە نۆکەر کە پیربوو تەقویمی کۆنە
فریبم نادەی نایدەم لەتێ نان نام خڵەتێنی بە سووک و ئاسان
باوکت و باوکم وابوون لە جیهان وەک من وتۆ بوون بەهەزار قورحان
کاتێ کە باوکت هاتە تەمەن تۆ باوکم دەریکرد بەبێ گفتوگۆ
شێوەی نۆکەری و ئاغایی وایە بەم پیرییە تازە تۆ چیت مایە
کوڵک و موو ڕستن مەهێنە کایە تەنیا من وانیم ئاغا هەروایە
خۆت و ژنەکەت ببن بەگاوان کەم ێەخەم بگرن بۆ بەرگ و بۆ نان
تۆ هەرزەکار بووی نەتبوو ئازایی کە پیاوت ئەکوشت شەو بە تەنیایی
خۆت هەڵئەکێشا لەخۆت بووی بایی کەی ئیشت کردووە تۆ بە خۆڕایی
ئیتر منەتت بە پۆپەی کێرم لاچۆ لەلاما بەخوات ئەسپێرم


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).