خۆشەویستیی نیشتمانت باعیسی ئیمانتە
|
چۆڵ و وێرانیی وڵاتت مووجیبی فەوتانتە
|
تۆزی ئەم خاکە عەزیزە، مەرهەمە و دەرمانتە
|
کەڵبەز و ئەشکەوتی کێوی، قەسرتە و ئەیوانتە
|
***
|
دۆتەیی شۆ خ و قەشەنگە، ڕێک و ڕەنگین وەک وەوی
|
ناوی ئەم شیرین و شۆخەو نیشتمانە هەم زەوی
|
لاوی نەوجاهم دەهەستە، بۆ چی سەرمەستی خەوی
|
هی تووە ئەم نازەنینە، چاوەکەم تۆش هی ئەوی
|
***
|
خۆش و دڵگیرە نموونەی جەننەتە کوردستان
|
بێشە وو شاخی بۆ میللەت، بۆتە باعیس فەخروشان
|
سەیری کەن لێی تێبگەن ئەم جێیە سینەمای جیهان
|
سەروەرانی گەل لە عیشقی خاکی وا هەڵواسران
|
***
|
سەر نەنێیە تەختی سینەی خاکی پاکی نیشتمان
|
خوا پەرستی کەی، نییە فەڕی لە بۆ دین و ئیمان
|
حیکمەتی سەجدەی ئەتۆ خۆشویستنی جێتە بزان
|
ڕەهبەری کوردم ئەکەم بۆت حیکمەتی دینت بەیان
|
***
|
گەش بە ئەی جێی شاهی میدیا، شاد و خوڕەم بەو بژی
|
جەرگی لاوانی گەلی کوردە لە میللییەت تەژی
|
شەربەتی وریایی وو ژیریی گەل و کۆمەڵ چەژی
|
باوەڕت بێ تا جیهان مابێ نەوەی کرمانج ئەژی
|
***
|
سەوز و ئاودار و گوڵستان و چەم و باغی وەتەن
|
حەقمە بۆ موڵکێکی وا حازر لە سەرمایە کەفەن
|
وا لە داخی کون کونە جەرگی ئەسیری وەک سەرەن
|
هەر دەڵێ قوربانتم، داکم وەتەن، بابم وەتەن
|