ڕۆڵە کۆشش کە بجووڵێ ڕۆژ و شەو
|
با نەمێنێ ڕاحەتی و خۆراک و خەو
|
ڕۆژی پێویست خۆت بکە قوربانی گەل
|
گەر لە کۆمەڵ کەوتە بەر تۆ ڕیز و دەو
|
پف لە کوورەی سینەیی لاوت بکە
|
ڕۆژهەڵاتی گەل بڵێ گۆرانی ئەو
|
لەم هەوارگەی باو و باپیرت مەڕۆ
|
دابمەزرێ وەک چیا، زۆر تاڵە ڕەو
|
بیری هەر چیت بوو لە دڵ بیشارەوە
|
بێ بەر و بێ جێیە دەنگ و قاوەقەو
|
هەرچی کاری ئاشکارە لێی بدوێ
|
ڕۆڵە پێک نایێت و بەرخۆر نابی لەو
|
نیشتمانت وەک بەهەشتە چیمەنی
|
تیا دەخوێنێ پۆڕ و بولبول، قومری، کەو
|
دانەوێڵەی چارەوات و خۆت ئەدا
|
گەندوم و نیسک و برنج و نۆک و جەو
|
ئامەدی زۆرە و بەهاتە جێیی تۆ
|
باویە ڕاو، شامپانیا ناگا بەئەو
|
ئەی ئەسیری کوشتەی خاکی پاکتی
|
هەر بڵێ تا دەتکەنە قوربانی ئەو
|