نیشتیمان هەر تۆی ئاواتی ژینم
|
تۆی هێزی ئەژنۆ و دڵەی بێتینم
|
بەڵام داخەکەم من لە تۆ دوورم
|
وا بۆت کوێر ئەبێ چاوی پڕ نوورم
|
ئاخ خۆزگە ئێستا بە چەپڵەڕێزان
|
لەسەر گیای سەوزت تێر خۆم ئەگەوزان
|
ئەمڕوانی بەسەر چیا و دۆڵ و دەشت
|
تێر لە گوڵانتا بە سەیران و گەشت
|
ئەمنۆشی هەوای بۆنخۆشی پاکت
|
بۆنم ئەکرد تاقە گوڵەی تاک تاکت
|
ئیتر ئەو کاتە ڕۆحم دەرچووایە
|
چەند خۆش بوو لەسەر ئەو سەوزەگیایە
|
پیشۆکی تۆ بوو لەگەڵ گوڵاڵەت
|
وەنەوشە و چیمەن پرچی هەڵاڵەت
|
لەسەر تەرمەکەم پەلکیان ئەپەخشان
|
گۆڕم لەسەر تۆ سەوزی ئەنەخشان
|
مردنی وا خۆش بەختی کەس نابێت
|
لەناو نیشتیمان گیان بەڕەڵا بێت
|