لەقلەقی ئەی موددەعی، لاچۆ لە سەر مەیدانی باز
|
یا گەدای گەنجی عوقوولی، چۆن ئەچیتە ڕووی ئەیاز!؟
|
تۆ ئەگەر مڵکت هەیە و ناوت بە خاوەن مڵک ئەبەیت
|
بۆچی لای من ڕائەکێشی بۆ تەماع دەستی نیاز!؟
|
دێی بە نانی کوردەکانۆ دائەنیشی، عەیش ئەکەی
|
عەیبە بۆ تۆ ئەی عەرەب مەهتووک ئەکەی دەشتی حیجاز
|
یا ئەباتووتن دەخیلە، مۆڵەتێکم پێ بدە
|
بێ هەرا بە، با نەبێتە سەیرەکەی ڕاوەبەراز
|
کورد ئەگەر بێت ئیتتیفاق و کۆمەکی یەکتر بکەن
|
سەڵتەنەت تەشکیل ئەدەن بیللا، لە خەڵکی بێنیاز
|
من ئەدیبم ڕۆحەکەم شێعرم نییە ئەی چاوەکەم
|
چونکە نانووسم لە باسی خەتت و خاڵ و نووز و ناز
|
مژدە بێ ئەی قانعا ئەمڕۆ نیفاقێکی غەریب
|
وا لە بەینی «ئاب بیار» و «سو»، «وێرقزلەر» و باز
|