بۆ چی ڕۆڵە تاڵ ئەکەی بەمژینی تنباکۆ دەمت
|
سست ئەگەی بەو دووکەڵە بونیادی شیرینی لەشت
|
ماددەیێکی زەهری تیایە ناوی نیقۆتینە ئەو
|
دەتچرووسێنێتەوە، بێ فەڕ ئەکا ڕەنگی گەشت
|
سیوو جەرگت پێ ئەکا ژاری، نەفس تەنگاوەیی
|
کۆکە وو سیل و سەراسی فرتە، کەم هێزی بەشت
|
ترسنۆکی و گێژ و وێژی و شەونخوونیش بەرتەرف
|
ئاخری ڕۆژێک ئەبێ نامێنێ بیرو هیممەتت
|
چاخی پیری کول ئەبێ لێو و چەناگەت خوار و خێچ
|
ڕۆژ و شەو سەرسم ئەدەی وەک بازی قوچاخی ڕەشت
|
ئەو دراوەی وا تماکۆی پێ ئەسێنی بۆ سووتن
|
ڕۆژێ بۆ ئەو درهەمە گڕ ئەگرێ دوودی حەسرەتت
|
گەر خەزینەتبێ مەکە مەیلی تماکۆ لاوی من
|
ئەو دراوەی وا بەوی دەی بیدە پێویستی گەلت
|
ئامەدی کوردوستانە بۆیە دەیکێشم مەڵێ
|
بالەجێی ئەو ئابریشم پێک بێنێ پیاوی میللەتت
|
قەیرە وو پیرت ئەسیری گەرچی گوێ نادەن بەمە
|
وەک کەلامی قودسییە لای ساوا و لاوی نەوڕەست
|