نیگارا مایەیی عومر و ژیانم
|
حەیاتم، زیندەگیم، ڕۆحی ڕەوانم
|
نیشاتم، عوشرەتم، عەیشم، سروورم
|
بەهەشتم، کەعبەکەم، قیبلەم، ئیمانم
|
ئومێدم، سەروەتم، بەختم، تورەققیم
|
هەسێرەی تالعم، تاجم، نیشاتم
|
خەڵاتم، کەوکەبم، شیرینی بەختم
|
عەزیزم، دڵبەرم، حوورم، جینانم
|
گوڵی گوڵزاری گشت بیر و هیواکەم
|
ویساڵت نەشئە بەخشی جاویدانم
|
ئەگەر عاجز نەبی ئەیکەم ڕجایێ
|
قبووڵی کە بینایی چاوەکانم
|
دەڵێن وا دووسوبەی جەژنە بە قوربان
|
لە بۆ قوربانی من بەستە مەیانم
|
دەمێکە ئەم دوعایە ڕۆژ و شەومە
|
بوەتە تاعەت و ویردی زوبانم
|
سەعاتێ بێ نیگارا مینە ئاسا
|
بە قوربانت بکەم ڕۆحی ڕەوانم
|