نیگارا مەست و بیمارم بە چاوی مەست و بیمارت
|
وەکوو پەروانە سووتاوم بە شەمعی نووری ڕوخسارت
|
بە شەو مەجنوون و بێدارم بە یادی زولفی وللەیلت
|
خەیاڵی ڕووت بە ڕۆژ شێتم دەکا وششەمسی ڕوخسارت
|
لە شەوقی عارزت شەمس و قەمەر حەیران و شەرمەندە
|
لە چاوی تۆ خەجاڵەتبارە ئاهوو، کەو لە ڕەفتارت
|
نە تەنها سابیری گیرۆدەیی زنجیری گیسووتە
|
دەبینم مەشریق و مەغریب پەرێشان و گرفتارت
|
عیلاجی دەردی ضعف القلب ئەگەرچی سەختە، ئاسانە
|
بە گوڵقەندی گوڵی ڕوخسار و لێوانی شەکربارت
|
دەمێکە عالەمی ئومیدەواری لوتف و ئیحسانە
|
کە تۆ پێیان نیشاندەی دەفعەیێ ڕوخساری گوڵزارت
|
کە یارم هاتە باڵینم نەما ئازار و ناڵینم
|
خودا لێکیان نەکا سابیر حەکیم و بەختی بیدارم
|
مەسیح ئاسا بە ئیمایێ هەزار ئەموات ئەکەی ئیحیا
|
وەرە سەیریکە سابیر با نەبێ مەحروومی دیدارت
|