نیگارا چاوی مەستت عالەمی گێڕا بە مەخمووری
|
وە هەم بەو چاوە بیمارە شیفایی دەرد و ڕەنجووری
|
شوعاعی مانگ و ڕوخسارت شکستی دا بە مانگ و خۆر
|
بە نووری حوسنی بێ چوونت کە تۆ سەر تا قەدەم نووری
|
بە ئاهـ و شیوەن و سۆزم بە چاوی سوور و ئاڵۆزم
|
وەها وێرانە خانەی دڵ نەما ئومێدی مەعمووری
|
گەدایی ئاستانت خۆشترە بۆ من لە پاشایی
|
بە ئومێدی کە ڕۆژێ پێ بەسەرما نێی و ڕابووری
|
وەرە ئەی دڵ قەڵاتەی بەندەگی شاهت لە گەردن کە
|
وەسیقەت تا نەبێ زەحمەت قەبووڵت کەن بە مەئمووری
|
لە قەول و فیعلی شەیتانی لە خوڵق و خوویی حەیوانی
|
موبەڕڕابە کە ئینسانی، چ نادانی و مەغرووری
|
جەراحاتی دەروونی سابیری ساڕێژ ئەبێ ڕۆژێ
|
کە تۆ دانێی یەدی بەیزا لە سەر سینەی وەکوو تووری
|