تێت دەنۆڕم نەخشەجێیی ئەوروپا زانایی تۆ
|
نەخشەجێیی نیشتمانت بۆچی نابینایی تۆ
|
ڕۆڵە پێناست نییە بۆ خویندنی هی ئامەریک
|
دەست و بردێکت هەیە گورج و گەش و وریایی تۆ
|
جۆگە وو ڕووبار و گۆلی خاکی پاکی خۆت نەناس
|
شارەزایی بۆ براوی کینە وو هاوایی تۆ
|
لیت بپرسن تۆزێ نازانی لە تەئریخی گەلت
|
زانەری تاریکی تورک و جەرمەن و غولیایی تۆ
|
نووسەری ناوونیشانەی کۆنە گەورەی گەل گەلێ
|
کەس لە زارت نابییێ ناوی سەرە و باوایی تۆ
|
بەسیەتی هۆشت ببێ تا کەی بێ ئەم بەدبەختییە
|
کەس هەیە وا لا لەوەڕبێ میللەتی هاوتایی تۆ
|
نەخشەجێ و پێناس و، تاریکی گەلت پێک بێنە زوو
|
بێژە هەڵبەستی گەلی پێویستە بۆ هیوایی تۆ
|
ناوی گەورەی پێشوو و ئێستەت بزانە یەک بەیەک
|
بۆ بڵندیت بەڵگەیە نیشانەیان بێ لایی تۆ
|
کورتیێکت دی لە کاری گەل بڵێ تەکمیل ئەبێ
|
ڕاستی هێزی هەیە، کاکی ئەسیری ڕایی تۆ
|