نەو نەمامی نیشتمانم ڕۆڵەیی کوردی لوڕی
|
ئەم زوانی گوفتوگۆیەم ناوی جارانی دەری
|
من (نەریمان)م کوڕی کوردی دیار و ناسراو
|
سەر بڵندی و سەروەری هیوامە، ناکەم نۆکەری
|
خاکی پاکم گوڵشەنە بۆتە نموونەی ڕووی زەوی
|
بۆ نیشاندانی هەموو گۆی ئاسمانان خۆ فەری
|
ژیر و چالاک و بزێو و چوستە پیاوانی گەلم
|
تێگەیشتوو و شۆخ و مەن، پڕ مێشکە کەللەی سەری
|
ئاوی ڕوونی زیندەگانی و، بایی ژینی نیشتمان
|
وەک بەهەشتە مێرغوزار و بەست و باغات و بەری
|
ساوەبووم باوەم لە چاپی مێشکم سێ چشتی دا
|
خۆشەویستیی نیشتمان و، خزمی کورد و باوەڕی
|
دەنگی ئەو گوفتەی ئەسیری پێی وتم، چەسپی لە دڵ
|
گەر سەرت دانێی لە ڕێی گەل ڕۆڵە ئەوجا سەروەری
|