نەوبەهار
یاران نەوبەهار، یاران نەوبەهار | خوا نەشئەیەکی وای دا بە بەهار |
گیاندار و بێگیان، زەوی و گیا و دار | خرۆشا و زەڵمیش کەوتە هاڕەهاڕ |
سەری نایە دەشت وێڵ و بێ - قەرار | بە شۆڕی شێتی خۆی ئەدا لە دار |
*** | |
شارەزوور بەرگی سەوزی لەبەردا | کەمەری زیوی چەم لە کەمەردا |
هەوای بووکێنی تازە لە سەردا | چەند خوازبێنیکەر لە داخ و دەردا |
دەستی لە زاوای نێرەمووک بەردا | لە دەردیسەری نابەکار بێزار |
*** | |
نێرگس بە دیدەی شۆخ و شەنگەوە | پۆڕ بە کناچەی خۆشئاهەنگەوە |
ڕاوکەر بە شوێنیا بە تفەنگەوە | نێرەکەر بە جۆش زەڕ و دەنگەوە |
هەندێ بە سەودای قەنگەی بەنگەوە | هەریەک بە ڕەنگێ کەوتوونە ڕووی کار |
1940
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|