نەورۆزنامە (II)

نەورۆزنامە (1950)
by قانع
307312نەورۆزنامە1950قانع
لاوی کورد نەورۆزە ئەمڕۆ کاتی کشت و کاڵتە کاتی سەیری دۆڵ و شیو و سەرکەژی خاڵ خاڵتە
تا بەکەی هەر ئارەزووی دانیشتنی ناو ماڵتە تا بەکەی کۆڵ کێشی خەڵق و پۆش و دڕک و داڵتە
هۆشی نانی خۆتی بێ ئەمڕۆ کەوا سەر ساڵتە
چاوی نووستن هەلێرە و بنواڕە دەشت و کۆهسار خۆت و گاجووتت بەجارێ بچنە مێرگ و مێرغوزار
تۆ بە هێز و زۆری بازووت، ئەو بەشانی پڕ دەمار بەرگی زستانی فڕێ دە و هەستە بۆ سەر ئیش و کار
ڕاپەڕە ئەم ڕۆژە ڕۆژی خزمەتی منداڵتە
بێنە سەر مەیدانی غیرەت بۆ ژیانی نیشتمان دەستی یەک بگرن بە هیممەت پشتی یەک بگرن جوان
دەنگی ئازادی و برایی با بگاتە ئاسمان سەیری ئەم شاخ وچیایە چۆن بە چاوی چاوەڕوان
چاوەڕوانی هەڵمەتێکی ڕەنجی شان و باڵتە
لاوی خوێن گەرمم درەنگە بێنە بەزمی هات و چوو تێبکۆشین بۆ وەتەن هەرتا دەرێنین ئابروو
چاوی بەرزۆ کەو بێنە حاڵی خاکت زووبەزوو نیشتمانت کانی زێڕ و زیوە بۆ دەستەی عەدوو
تۆ کە نانی جۆت ببێ ئەو ڕۆژە جەژنی ساڵتە
هەڵکە باڵی نیشتمانی بیری میللی بێنە سەر خوێنی بەدگۆی نیشتمانت زوو بڕێژە بێ خەتەر
تابەکەی پەستی و پەشێوی ئەی گرۆهی پڕ هونەر وادراوسێ سواری با بون چونە ناو کورەی قەمەر
تۆ تەریق نابیتەوە کوردە ئەمە ئەحواڵتە
وا بەهارە و سەرکەوە بۆ سەر ملە و ئێڵاخ و گرد ئاوڕێکی دەوری خۆت دە و تێ بفکرە دەس و برد
بێنە بەر چاوت نموونەی میوەهاتی زبر و ورد گەر بەچاوی نیشتمانی سەیری خاکی خۆتت کرد
ئەوروپا موحتاجی میوەی وشکی ئاڵ و واڵتە
لاوی خوێن گەرمم بزانە خاکەکەت هەر نێعمەتە حورمەتی خاکت بزانە موستەحەقی حورمەتە
مەعدەنی زیو و تەڵایە کانی دوڕ و سەروەتە پێت بڵێم ئەم خاکە کامە تا بزانی جەننەتە
یادگاری هۆزی ماد و زەند و پووری زاڵتە
کوانێ لاوی تۆڵە سێنم بۆچی ئەمڕۆ ون بوون کوانێ شێری شێر شکارم ڕێگەیان گووم کردوون
کوا سوارەی ڕم وەشێنم بو لا ڕێتا دەرچوون داخی داخانم وەتەن ئەردەڵانت نوستوون
ئەو کەسەی قوربانی تۆ بێ قانعی بێ ماڵتە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).