نەورۆز (پیرەمێرد)
ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، هاتەوە | جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە |
چەند ساڵ گوڵی هیوای ئێمە پێ پەست بوو تاکوو پار | هەر خوێنی لاوەکان بوو گوڵی ئاڵی نەوبەهار |
ئەو ڕەنگە سوورە بوو کە لە ئاسۆی بڵندی کورد | مژدەی بەیانی بۆ گەلی دوور و نزیک ئەبرد |
نەورۆز بوو ئاگرێکی وەهای خستە جەرگەوە | لاوان بە عەشق ئەچوون بە بەرەو پیری مەرگەوە |
وا ڕۆژ هەڵات لە بەندەنی بەرزی وڵاتەوە | خوێنی شەهیدە ڕەنگی شەفەق شەوق ئەداتەوە |
تا ئێستە ڕووی نەداوە لە تاریخی میللەتا | قەڵخانی گوللە سنگی کچان بێ لە هەڵمەتا |
پێی ناوێ بۆ شەهیدی وەتەن شیوەن و گرین | نامرن ئەوانە وا لە دڵی میللەتا ئەژین |
1948
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|