نەونیهالم شۆخ و شەنگم بێرەوە
نەونیهالم شۆخ و شەنگم بێرەوە | دەست لە گەردن دابنیشین لێرەوە |
لە چاوی بەد بەدوور بی ماشا ئەڵڵا | وەک ڕاهیبەی بەسەر بانی دێرەوە |
چاو و دڵ کۆڕی عیشقیان گەرمە دەی | تەشریف بێنە بە پەوقوومی خێرەوە |
گوێ مەدە لۆمەی ڕەقیبان پێت ئەڵێم | کشتی حوسنت بدە دەست وەرزێرەوە |
بەو گریشمە و ڕەوتە جوانی عالەمی | داخت ناوە بە جەرگی کەنێرەوە |
وەرە زوڵفت بئاڵێنە لە گەردن | وەک بەڕەزا بڕوێ بەم هەڵدێرەوە |
باخەوانی ماهیری سێو و بەییم | باخی عیشقت بە ناتیق بسپێرەوە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|