کەژی کوردستان پڕ پڕ لە فەڕە
|
وەتەن بانگت دەکا هەستە دەهەڕا
|
لە دووری جیایی ڕووی بەفەڕت
|
لە ژانا بەندی سی وو جەرگ جەڕا
|
نە کوردستان وەکو جارانە نە من
|
گەل و نیشتمان و کردە گشتی گۆڕا
|
گوڵی باغ و نیگاری خۆشەویستی
|
لە چیمەندا لەیەک نیشتوونە شەڕا
|
گوڵی کوڵمی شرینی نەوجوانی
|
پەڕەی لالە لە عەکسی بەرقی دڕا
|
لە دەنگی بولبول و قومری و کەو و پۆڕا
|
مرۆی مەریخ و ژاپە گێژ و کەڕا
|
مەلا باسی بەهەشتت بۆ دەخوێنی
|
وەرە من پێت نیشاندەم بێیە سەر ڕا
|
چیاش گونبەدی مزگەوتی دنیا
|
لە بانی بانگی کوردی زوو بوو درا
|
بەبێ ئەندازەیی نەوت و زەڕو زیو
|
لەخۆرئاوا بەیێکجا دەنگی زڕا
|
لە دووریی ڕوویی توو و دەردی نیشتمانی
|
پەرێشانە ئەسیری بێ دەهەڕا
|