هانا هەر هاوار کۆمەڵی میللەت
بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی سلێمانی
هانا هەر هاوار کۆمەڵی میللەت | ئەی شەرەفدار و ئەی ساحب غیرەت |
ئەی برای هاوخوێن گەلی کورد زوبان | ئەی عەشرەت دەخیل ئامان سەد ئامان |
دیسان پاییزە وا سلێمانی | هاتە دەر ڕیشەی شادی و ژیانی |
پۆلێ لە کۆمەڵ وا لێقەوماوە | هەموو ماڵ وێران دەسی لافاوە |
بێنە مەیدانۆ بە دڵی خاوێن | خۆ گیری مەکەن بۆ برای هاوخوێن |
هیچ کەس بە نەبوون نەگرێ بیانۆ | هەڵسن وەکوو شێر بێنە مەیدانۆ |
بە قەدەر ئەحواڵ لە زور هەتا کەم | لە هەزار دینار هەتا یەک درهەم |
هەر کەسێ هەر چی لێ زیاد ئەبێ | داماوی قەومی پێ دڵشاد ئەبێ |
دەخیلتان بووگم نەوەی کوردستان | ئامان وەک خوێنی دەسم پشتوێنتان |
ڕەحمێ غیرەتێ ئەی کورد هەڵمەتێ | بۆ لێقەوماوان بیکەن هیممەتێ |
------------ | بۆ کوڕ مردوو بۆ لاوکی لاوی داخ ئەگەڵ بردوو |
بۆ خانەدانی ڕسوای دەس باران | بۆ ماڵ کاول بوو بۆ دڵ زاماران |
بۆ زامارانی ناو نەخۆشخانە | بۆ ئەوەی ڕیسوا و ژێر ماڵانە |
تو خوا پێم بڵێن پارە یا سەروەت | لەززەتی چییە بێ یا چی بێ قیمەت |
کەر سەرفی نەکەی بۆ لێقەوماوان | بۆ کوڕ خنکاو و تاڵان براوان |
بە ڕاسی ئەڵێم چی کورد زمان بێ | دارای شەرەف مەردی مەیدان بێ |
خۆگیری ناکات بە دڵ و گیانی | بۆ ئەم وەیشوومە کەوتە سلێمانی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|