هاوارە پێغەمبەر بکە دەرمانی دەردی یا تەبیب
|
کەوتۆتە دەردی بێ دەوا چارەی بەتۆ دەکرێ حەبیب
|
ئەم بێکەسە بێ چارەیە ئەم لوڕ بەچە ئاوارەیە
|
بێخاوەنە بێپارەیە چەن قەڕنە وا دەدرێ فریب
|
سۆلتانی بوو سامانی بوو، سوڵتانی وەک ساسانی بوو
|
ڕۆستەم کوڕی مەیدانی بوو، تۆرانی مل کەچ بوو عەجیب
|
ئەو خزمەتەی کردی ئەبو موسلیم بۆ نەسلی هاشمی
|
ئەهلی سەڵیبی وەرگەڕان، یووسف سەڵاحەدین نەجیب
|
هاوارە پێغەمبەر بکە لای خوا شەفاعەت بۆ ئێمە
|
کوردان هەموویان میللەتت ماون لە حیرەتدا غەریب
|
نەوزادی ڕۆڵەی کوردی گورد بەختت بەبیرم تازە مرد
|
ماوی بەخۆت ڕووت و زوگورد، کۆشش کە ئینجا یانەسیب
|
دوعا بکە بۆ میللەتت داکو نەمێنێ ئەزیەتت
|
هەر چەن کە زۆر بوو، میننەتت بانگ کە ئەسیری یا موجیب
|