هاودەردەکەم
ئەوەی مەحرەم بە دەردم بێ سەبایە | ئەوەی دەس خاتە سەر شانم، عەبایە |
کراسێکی سەبووریم، کردە بەر خۆم | گڕی جەرگم سووتانی هەر کەوایە |
تەپو کۆی دووکەڵی دڵمە لەسەر سەر | ئەڵێی تاج و نیشانەی پادشایە |
چەواشەی چەرخی چەپگەردە ئەنیسم | لەبیری خەم نەچووم، هەر وەک برایە |
فەلەک بەردی بە سەرمادا، پزیسکەی | لە تاریکی شەوی بەختم چرایە |
کە من موڵکی نەبوونی، مڵکی خۆمە | لە پێش چاوم هەزار کیسرا بە کایە |
هەتا دوڕی نەفیسی نکتە خۆش بێ | مەڵێن «قانع» لە دنیادا، گەدایە!! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|