هاونشینی بەد تەفرەی ئیبلیسە
هاونشینی بەد تەفرەی ئیبلیسە | لە ڕەگ و پەیدا وەک خوێنی پیسە |
قامیشەڵانی وشکە دڵی پیر | زوو ئاگر ئەگرێ بە ناڵەی شەوگیر |
کە دووکەڵ دەرکەوت ئاگری لە شوێنە | خۆت بپارێزە دڵ مەڕەنجێنە |
گوڵ بە فرمێسکی چاو ئاودراوە | بۆ یەخەی زۆردار هەڵبژێراوە |
کاتێکت زانی هەڵچەقی لە دڵ | ئەو گوڵەی گەلێ «کەڵ» ئەنێتە گڵ |
جاران ئەسپێکیان ئەدا بە سوارچاک | ئەیانگوت سوار بە و لێیخوڕە بێباک |
ئێستا بەو شەرتە ئەسپ ئەدەن بە پیاو | نابێ لێیخوڕێ بە غار و بە تاو |
دێیێک هەر یەکە پیاوی پیاوێ بێ | موختار بڵێ چی دز لە ناوی بێ |
«پارتیزانی»یە و ڕۆژ ڕۆژی دەست دار | هەرکەسە دەستەی خۆی ئەخاتە کار |
جاران ئەیانگوت ئەهل بۆ ئیشە | کەچی ئیش بۆ پیاو بووە بە پیشە |
هیوامان وایە دەستەی ئەمجارە | تەرتیبێکی باش بدەن بەم کارە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 846
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|