هاوڕێی خراپ

هاوڕێی خراپ (1953)
by قانع
306960هاوڕێی خراپ1953قانع
قەلە باچکەیەک لەگەڵ بولبولێ بوون بە دراوسێ لە باخچەی گوڵێ
کە وەختێ بەیان تلۆع دەرئەکەوت بولبولی هەژار ئیتر نەئەسرەوت
بە ئاوازی خۆش بە نەغمەی حەزین دار و دیواری ئەهێنا گرین
وەک ئازیز مردوو لەسەر پەڕەی گوڵ سەدای چەهچەهەی ئەیدا لە ناو دڵ
هەر تاوێ دەنگێ هەر سات مەقامێ هەر کاتێ شێعرێ، هەردەم کەلامێ
موختەسەر بولبول بە گریە و زاری پیاوی سەوق ئەکرد بۆ بێ قەراری
قەلە باچکە زۆر پێی ناخۆش بوو لە داخی بولبول دایم بێ هۆش بوو
ئەیوت ئەی خوا بەختم بۆ وایە؟ بۆ بووم بە هاوڕێی ئەم بێ حەیایە؟
ئەگەر بەدبەختی و بێ شانسی نەبێ ئاخۆ من لە کوێ و ساز نەی لە کوێ
خوا نامەوێ، هێلانەی ناو گوڵ بەو شەرتە نەبم بە هاودەم بولبول
لایق شەئنی من گەر خودا بیدا کەرێ بتۆپێ لە قەراخ دێدا
لە بەین سەگەلدا کوتێ بڕفێنم تا دەمم ئەگرێ بۆ خۆم بقڕێنم
بولبولیش ئەیوت خوای بانی سەر مردن خۆشترە لە ڕەفێقی کەر
خۆزگەم بەو کەسەی بۆ خۆی مردووە لە هاوڕێتی کەر نەجاتی بووە
چەن خۆشە کە من نەغمە بخوێنم دەماری خەفەت لە دڵ دەربێنم
ڕەفێقەکەیشم یا خوێندەوار بێ یاخۆ عەوامێ ژیر و هوشیار بێ
ئێستە ئەم کەرەم چۆن بۆ تێبگات چۆن تێی گەیەنم لە ئەدەبیات؟
چۆن تێی گەیەنم کە ئەدیب چاکە؟ کە پیاوی ئەدیب خادم بە خاکە
هەر بە ئەدیبە لاچوونی محنەت هەر بە ئەدیبە هۆشیاری میللەت
هەر قەومێ قەدری ئەدیبی زانی ئەگاتە مەقسەد زۆر بە ئاسانی
گەر ئەدیب نەبێ میللەت مردووە هەر بژی ئەدیب، ئەدیب زیندووە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).