هاوینە هەورە و گرمەی ڕەشە با

هاوینە هەورە و گرمەی ڕەشە با (1950)
by پیرەمێرد
305405هاوینە هەورە و گرمەی ڕەشە با1950پیرەمێرد
هاوینە هەورە و گرمەی ڕەشە با ئاخۆ مەرەزەی کێ شەرا ئەیبا
تۆوی سەر و دانە سەوز و پاراوە بێ ئاوی کنگ ئاو بۆ بێکەس ماوە
هەرچی بە ئەرخە تەعین کراوە لە ترسا دڵی وەک «بی» ناو ئاوە
موژدەیان بەنێ هیچیان بۆ نابێ بژاریان دەبێ وەک پووش لە «کا» بێ
کاربەدەست ئەگەر بێکارە دەرکا ئەبێ لەگەڵ خەڵک خۆی تووشی شەڕ کا
ئەگەر هەر وایش بێ و ئوممی کاتب بێ ئیشی دەوائیر ئەبێ ڕاسیب بێ
ڕاست بۆ دەفتەردار ئەمەی ڕوو داوە وای لە قوونێیە و وای لە دۆشاوە
لە ناو «سنە»دا ئەم پەندە باوە یێژن ملیچک وا بە هەواوە
ئەفڕێ و ئەخنێ و یێژێ بە هوو هوو ئەوەی کە کریا وەک بەفری پار چوو
ژنی فرە مێرد بەر ناباتە بەر بریسی یا پەر ئوبیری بۆزەر
تا ئێش بۆ خزمان بدۆزینەوە ئەبێ لە هەوار بگوێزینەوە
خۆ ئەگەر بۆ ئیش و پیاو بگەڕێن بۆ کار ڕەوایی ئینجا لە سەر ڕێن

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 493


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).