هاوین هاتەوە بۆ مار و دووپشک
هاوین هاتەوە بۆ مار و دووپشک | «شارەزوور» بووەوە بە پووشێکی وشک |
های لەو گوڵانەی لە گوێ «زەڵم» ئەمدی | ئەویش خەوێ بوو، دیم ویا نەمدی |
هاوینە و کەچی چەرخ وا دەسووڕێ | وەک ئاو و ڕەنگی بەهار ئەگۆڕێ |
ڕەشەبای ئەمسال لێرە دوو دەنگە | هێشتا نەمدیوە من بای بەم ڕەنگە |
بە ئاگری شەڕی «ڕووس» و «ئەڵەمان» | تاوی سەندووە زەوی و ئاسمان |
منداڵ بووم، لەگەڵ دوو کەس شەڕیەکرد | «دگلدانە»مان ئەخوێند دەست و برد |
نینۆکمان لەیەک ئەسوو، تێک هەڵچن | بەڵکوو لە یەکتر ببن بە دوژمن |
ئێستایش هەر دەڵێم وا «دگلدانە» | ئینشاڵڵا نەگبەت بۆ «ئەڵەمانە» |
هەرچی ئەوەندە بە خۆی بخوڕێ | هەر بە هێزی خۆی پەتی ئەپچڕێ |
هەموو قوماشێ بە تەنکی ئەدڕێ | تەنها ئینسانی ئەستوور ئەپچڕێ |
ئێستا ئەسبابی شەڕی تەواوە | دەمێکە «ڕووس» خۆی لێ مەڵاس داوە |
بەڵام ئەترسم لە ورچ و پڵنگ | ورچی زەبەللاح بکەوێتە بەرچنگ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 632
1941/07/03
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|