های لە «بەیان» دا
پیرەمێرد لە کاتی خۆیا ئەم هەڵبەستەی خوارەوەی بە ناوی «بێسارانی» یەوە بڵاو کردۆتەوە. لە ڕاستیدا هەڵبەستەکە هی بێسارانییە و پیرەمێرد بە دەسکارییەوە لە شێوەی هەورامییەوە گۆڕیویەتیە سەر شێوەی سلێمانی، بەڵام دەسکاریەکی تەواو و وەستایانەی کردووە کە مەگەر هەر خۆی ئەو دەسەڵاتی گۆڕین و دەستکارییەی بووە.
های لە «بەیان»دا، های لە بەیاندا | های ئەو بەیانەی دیم لە بەیاندا |
خاڵێک لە مابەین جووتەی بەیاندا | ئەستێرەی بەیان لە توێی بەیاندا |
دوو مار بە حەڵقە دەوری بەیان دا | تا ڕێی بەی نەبێ دز لە بەیاندا |
کێ توانی ئەمە شەرح و بەیان دا | ڕەشە ئێوارە لە دەم بەیاندا |
ماری لای بەیان بۆیە نیهان دا | هەرکەس دەسبەرێ، ماری لێ هان دا |
ئەمەوێ لە خوا مەرگم نیشان دا | سەر لە بەیاندا، سەر لە بەیاندا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|