هونەر ئەوەتە شەخست خۆش بوێ
هونەر ئەوەتە شەخست خۆش بوێ | بۆ نانە «دونان» ڕەدوو ئەکەوێ |
خۆهەڵکێشانە بە کەردەوەی حیز | چاولێکەرییە پێی دەڵێن خەرمیز |
ئەمڕۆ پێت دەڵێن لە دەورت گەڕێم | پێت هەڵخلیسکا ئەڵێن لادە لێم |
من پیاوی وەهام دیوە و بیستووە | لە تەنگانەدا دۆستی ویستووە |
جاران ئەیانگوت کە نەخوێندەوار | لێک ناداتەوە ئازایە و بەکار |
ئێستا خوێندەوار ئازا و جەسوورە | بە هۆی ئەوەوە میللەت ڕووسورە |
لە قوببەی بەرزی سەر وڵاتەوە | کردەی مەردییە دەنگ ئەداتەوە |
ئەو کەسەی کەسە و بە فریاڕەسە | کەسیش نەزانێ زەوقێکە بەسە |
بەدخوویش خەیاڵی داوەتە زیان | ئەڵێ «غرقش کن ما هم در میان» |
دەستی بۆ کەڵکی خەڵک درێژ نەبێ | یاخوا برینی قەت ساڕێژ نەبێ |
ئەگەر پێش ئەوەی کە دەچێتە خاک | خاک بی ئەبیتە مەردێکی بێ باک |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 624
1941/04/17
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|