ڕۆڵە مەربووتی خەلافەت بە، خەلیفەی عەرەبی
|
لە سولالەی عەلی-یە ڕەبتی ڕەسوولە نەسەبی
|
بەهەموو مەزهەبێ مەقبووڵە ئیمامی حەقە
|
لە کەماڵە حەسەبی، هەم نەسەبی، هەم ئەدەبی
|
ئەوە ئیمڕۆکە ڕەئیسی هەموو ئیسلامی جیهان
|
هەموو ئیسلامی جیهان هەر بەوە شان و شەرەفی
|
بەیعەتی لازمە بێ شوبهە حوسەین ئیبنی عەلی
|
ساکنی ماڵی خودایە، دوژمنی دینە هەدەفی
|
ئەوە بوهتانە دەڵێن لەشکری ئیسلامی شکان
|
گوایە لەو لەشکرە سەرکردە بوو فەیسەڵی خەڵەفی
|
ئەوە تەئدیبی کەسێ بوو کە لە خوا عاسی بوو
|
کردی ئەو بێ ئەدەبە غارەتی ئەموالی نەبی
|
چ ئەزایێکی بەهەم سایەی پێغەمبەر کرد
|
سەبەبێکی نەبوو ئەو ئیشە، مەگەر بێ ئەدەبی
|
چووە ڕەوزەی نەبەوی ئەو قسەیەی کردی جەمال
|
بیبیێ هەرچی کەس هەڵدە چێ بەحری غەزەبی
|
ئەوە شەیتانە، دەجووڵێ لە عەلیهی شورەفا
|
لەعنەتی خوای چووە سەر، کەم نەبوو ئادەم شەرەفی
|
تەلعەت و ئەنوەر و جاوید، جەماڵ جاهید
|
تەفرەقەی عونسوری ئیسلام ئەمان بوون سەبەبی
|
ئەی ئەسیری باغیزانی شورەفا هەر خەجەلن
|
گەر بەریبن لە شەفاعەت نییە ڕاستی عەجەبی
|