هۆ ساقی (1962)
by ئەسیری
307995هۆ ساقی1962ئەسیری
هۆ ساقیی شیرین ڕوخی کوردی دەوەرە دەی زوو بمدەرێ سووتاوە جگەر، بادەیێ پڕ مەی
پایانی نییە دەردی گرانم وەکو دەریا دەریایێکە سامانی نییە و، هیچ نییەتی پەی
دەردی گەلە، دەردت نییە چارەی، وتی دوکتۆر هێدی کا مەگەر مەستیی مەی و، زەمزەمەیی نەی
ڕووت باغی بەهارە گوڵ و گوڵزاری بەهەشتە ئاوێتەیە لالە و گوڵ و نەسرین و سێب و بەی
هێزی ڕەگ و ڕیشەم پەک ئەخا تاوی گڕی ڕووت زویریت هەڵئەقرچێنێ دەم و دڵ، ئەمە تۆ چەی
هەر چەندە بڵندی، لەگەڵم ڕێک نییە پایەت هەر بۆ بەزەیی ئاوڕێکم لێدە هەچی هەی
چەن جارە کە گوفتی بەنیگارت دڵم ئاوا فەرمووت و نەبوو، چاوەدێری دڵبی هەتا کەی
یا مەی بدە زوو یا، بنوێنە ڕوخ و دیدار دیدارت ئەکا هەردوو جیهان وا لە دڵم تەی
یامەی بدە، یاخەنجەرێکم لێدە لەسەر دڵ دەرچێ بەدەمی خەنجەرەوە گیانم و ئۆخەی
هێندەم بدەرێ دا بپەشۆکێم و بڕژێنم سەر مێزەرەکەم دابپۆشی کورتی مەلا مەی
کوشتبێ لە دەورت گەڕێ بێچارە ئەسیری بۆ دەردی ئەلەم کارە پتر هیچ نییە چارەی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).