مەجلیس کە نەبێ بەزمی لە من هیچ و لە تۆ پووچ
|
دڵبەر کە نەبێ شەرمی لە من هیچ و لە تۆ پووچ
|
با چا لە دەما، مەی لە خەما نەشئە ببەخشێ
|
ساقی کە نەبوو عەزمی لە من هیچ و لە تۆ پووچ
|
دڵخۆش مەبە بەو وەعدە کە دوێ وەعدەی ئەدا پێت
|
وەعدە، کە نەبێ جەزمی لە من هیچ و لە تۆ پووچ
|
بڕیاوە لە ڕێی چاوی ئەتۆ سەد سەری عاشق
|
سەر بێ، کە نەبێ تەرمی لە من هیچ و لە تۆ پووچ
|
ئەو دیمەنە ئەڕوانێ بەسەر حەوشی ئومێدا
|
زۆر چۆڵە، نەبێ بەزمی لە من هیچ و لە تۆ پووچ
|
دڵ وەک سەدەف و مێحنەتی ئەم خاکە دوڕی ئەو
|
دڵ زۆرە نەبێ گەرمی لە من هیچ و لە تۆ پووچ
|
ئەو پارە پەرەستە کە سەری قانعی ئەبڕی
|
پێی بێژە نەبێ شەرمی لە من هیچ و لە تۆ پووچ
|