هێندێ تەبیعەت کە هەواییە

هێندێ تەبیعەت کە هەواییە (1950)
by پیرەمێرد
305454هێندێ تەبیعەت کە هەواییە1950پیرەمێرد
هێندێ تەبیعەت کە هەواییە هەتا بێ خێوی ڕووی لە دواییە
ئەگەر تۆ هەوای هەوا نەشکێنی ئەبێ هەر ساتێ ڕەنگێ بنوێنی
با وجود بەرگی ڕەنگاوڕەنگ جوانە یەک ڕەنگی ناشێ بۆ ئەم زەمانە
ئەڵێن سروشتمان لە چوار گەوهەرە دوانیان باوکمانە، دوانیان مادەرە
با و ئاگر بەرزن تەبعیان بڵندە خاک خۆی خاکییە و ئاو پاک و مەندە
بەرزی و مل شکان، ئاگر و سووتان خاک فەرشی ڕێیە و ئاو مایەی ژیان
کەواتە هەوای بەرزی مەنوێنە ملی خۆت بە پای خۆت مەشکێنە
بەڵام سروشتێ کە بای درابێ بە دەست خۆی نییە ئارامی نابێ
بە خواهیش نییە ئەم چەند و چوونە بە لێخوڕینی خودای بێچوونە
ئەگینە کەسێ کەوا عاقڵ بێ نابێ لە سزای بەدی غافڵ بێ
ئەو کەسەی دڵی خەڵک ئەڕەنجێنێ بە تۆڵەی دوایی خۆی دەترسێنێ
چونکی دەزانێ موتڵەقا ڕۆژێ دل ئازار دراو هەر پێی دەڕێژێ
ئەو ترسە ئەبێ بە گرێی دڵی عەیشی تاڵ ئەبێ بە بێ حاسڵی
نایشچینە مزگەوت ئێستا وەک جاران گەردن ئازادی بکەین بە جەژنان
بەوە لەگوناهی یەکتر ببوورین ناشکوری نەبێ لە مزگەوت دوورین
ئەڵێن گوناهت ببێ پڕ ژوورێ بە دوو ڕکات نوێژ خوا لێت ئەبوورێ
بەڵێ حەقوڵڵا خوا خۆی ئەیبەخشێ بەڵام حەقونناس مووی لێ نالەخشێ
هەموو بە زمان پەیڕەوی چاکەین کەچی بە کردە پف لە دۆ ناکەین
خوا جەهەننەمی بۆیە داناوە زۆرمان بخاتە ناو ئەو هاڵاوە
دیارە کە ئەزەل هەڵیبژاردین خوێنی شەیتانی بە قین بۆ ناردین
کە ئیرادەی خوا و فریبی شەیتان یەک کەوێ، چاری چی ما بۆ ئینسان

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 551 و 147


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).