هێند خەوی بەختم گرانە، سەر بکاتە کۆشی حەشر
دووبارە پیرەمێرد لە کاتی خۆیا ئەم هەڵبەستەی خوارەوەی بە ناوی «شێخ ئەبولوەفا» ی کوردییەوە بڵاو کردۆتەوە بەڵام هەڵبەستی خۆیەتی:
هێند خەوی بەختم گرانە، سەر بکاتە کۆشی حەشر | چاوی هەڵنایە بە تینی ئاگر و تەئسیری بەفر |
پێچ و تابی مەینەتی من دەستی چەرخی بەرکەوێ | تێکی دەشکێنێ بە ڕەنگێک شەو لە ژانی نەسرەوێ |
تۆزی ڕێگاکەت بە چاوما بێ، جەواهیر، سورمەیە | کاولەکەی خۆم لا بەهەشتە و گونیە شاڵی تورمەیە |
ئاخ! قەناعەت، گەنجی باقی و دەوڵەتی بێ مننەتە | ئۆدەکەی توونی حەمامیش بێ لەلام وەک جەننەتە |
بۆیە بێزارم لە مەی ئەوەڵ قومی ژارقەندەیە | قەهقەهەی ئاوی سوراحی دڵگەش و پڕخەندەیە |
جاری جاران بوایە من عاشق ئەبووم و شێت و وێت | ماڵی سەربەستی کچان ئاوا کە شوکرانەی ئەوێت |
ئێستە بۆ عاشق کەمەندی زوڵف نەماوە بیگرێ | خۆم لەبەر پێی جوانەکانا ڕائەکێشم بێ گرێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|