هەتاوی هاوین پیاو ئەبرژێنێ
هەتاوی هاوین پیاو ئەبرژێنێ | هی وایش هەیە خۆی تێناگەیەنێ |
پیاو نەک بە هەتاو بە ئیش ئەبرژێ | داوی خاو نابێ بە هەودای کرژێ |
ڕیس کە دووباد بوو بەرگە ئەگرێ | ڕایکێشی دەزووی بەغدا ئەپچڕێ |
لە هەموو شوێنێ ماکینە باوە | «گوریس کێشەکێ» هەر لێرە ماوە |
خەڵک گەردوخولیە لە ڕووی ئەفلاکا | ئێرە خەریکە بە جەواڵ ڕاکا |
بۆیە لە هاوڕێ ئەکەوینە پاش | وا خەنجەر ئەسوین بۆ «دەوەن بە ئاش» |
بامان دایەوە سەر «شەڕە گەڕەک» | ئینجا ئەبێ پیاو بچنە بەر «خەڕەک» |
بەم دووخە خوارە و قینەبەرییە | کاتێکت زانی «ڕیسمان خورییە» |
ئەمانە هەمووی لە بێکارییە | ئەڵێن برسێتی ڕەگی هارییە |
دەوڵەمەند نۆرە بە هەژار نادا | نانێکیش نادا لە ڕێی خودادا |
ئەوەی کە قەدری نامووس ئەزانێ | خۆی «قەمتەر ئەکا» بە تیکە نانێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 791
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|