هەتاکوو ڕزین
فرمێسکی چەشنی دڵۆپە ئاوی کوڵاوی بەتین | لەدوای ڕۆشتنت بەسەر ڕومەتما هاتە خوار چینچین |
دڵ و دەروونی پڕ لە ئاگرم زیاتر جۆشی خوارد | هەناسەکەشم کەوا دێتە دەر بۆتە ئاگرین |
دڵم توایەوە لەناو خەفەتا جەرگم بوو بە خوێن | نەخۆشیم نییە بەڵام لە داخت کەوتم بێتین |
خەو و خۆراکم لێ هەڵگیراوە، هۆشم نەماوە | چونکە لەبەر تۆ ژینم خۆش ئەوێ ئەی گیانی شیرین |
بەختیاری و ژینم بە تۆوە بەندە تۆیش کە زویر بیت | بەو خوایە ئێستا کە تۆ ئاوەهایت بێزارم لە ژین |
تۆ قەت دڵڕەقی پیشەت نەبووە بەرامبەری من | نازانم تازە وات لێهاتووە بخەیتە دڵ قین |
هەزار ئەوەندە لێم زویر ببیت یاخود نەمدوێنی | ئەوسا من بێ تۆ بە پووش ئەزانم هەموو سەرزەمین |
ئەوسا تۆ چاو و گیان و ژینمی من هەروەک خۆم | تۆ ئەپەرستم وەک «بت» هەتاکوو نەمان و ڕزین |
1964/07/23
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|