هەتا کەی گیرەوەی بەحری بەڵا بین
هەتا کەی گیرەوەی بەحری بەڵا بین | بەدەس جەور و جەفاوە موبتەلا بین |
بەهای تاڵێکی زوڵفت ئەی نیگارم | ئەبەد نادەم بە موڵکی چین و ماچین |
حەیایان چوو ئیتر چاو هەڵبهێنن | موقابیل ڕووت کە هەڵبێ ماهـ و پەروین |
برینی زاری قەندت کاریگەر بوو | تەماتە تازە ئێمە ڕوو لە چا بین |
مەحاڵە ڕووت ببینم جارەکی تر | مەگەر وەختێ لە ئەوقاتی خەوا بین |
کە خێرێکی نەدی عومرم لە خۆشی | لەگەڵ غەم با ببەستین عەقدی کابین |
خوا هەڵناگرێ جانا بەسی بێ | دوچاری دەردی هیجری بێدەوا بین |
من و تۆ عورفی ئەمجارە لەمەو لا | ئیتر با ڕوو لەڕێی قاپی خوا بین |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|