هەتیو لە ڕۆژی جەژنا

هەتیو لە ڕۆژی جەژنا (1953)
by قانع
307099هەتیو لە ڕۆژی جەژنا1953قانع
جەژن، ڕۆژێکە ڕۆژی شادییە ڕۆژی سەیران و دڵ ئازادییە
ڕۆژی نیشات و کەیف و دەماخە ڕۆژی سەیران و سەیرانی باخە
گشت کەس بە دڵخۆش لەناو مناڵی هەموو بە مەرام حاڵ و ئەحواڵی
هەموو لیباسی تازە لە بەردا هەموو مێزەری شیرین لە سەردا
ئەم بۆ ماڵی ئەو، ئەو بۆ ماڵی ئەم ئەسووڕێنەوە بەبێ دەرد و خەم
دەم بە پێکەنین، دڵ پڕ لە سروور لیباسی بەریان زەرد و سەوز و سوور
ئەمما بۆ هەتیو، ڕۆژی زارییە ڕۆژی گریان و بێ قەرارییە
نە دایک سەر و جلی ئەشۆرێ نە باوکی هەیە، بەرگی بگۆڕێ
نە پارەی هەیە، بیبا بۆ سەیران هەر وەکوو باقی دەستەی هاوسەران
بەبێ خەمخۆر و بێ پشت و پەنا بێ پێکەنین و بێ هەرا و زەنا
سەر کز و پەشێو، لەبن دیواران عاجز و مەلوول، وەک ئازێتباران
دڵسۆزی نییە دەس خاتە شانی خەرجی ئەو ڕۆژە کاتە گیرفانی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).