هەرزەگەرد بە هیچ، پێڵاو ئەدڕێ
هەرزەگەرد بە هیچ، پێڵاو ئەدڕێ | هەندێ ڕۆژوەوان ناشتای پێ ئەبڕێ |
دڵ و زوبانت کە یەک نەکەوێ | باری ئیمانت لاسەنگ ئەکەوێ |
ناڵەیەکی شەو بۆ قاپی یەزدان | کاریگەرترە لە نوێژی ڕۆژان |
«شەوان خەڵوەتە، یار بێ ئەغیارە | گشت لایێ نوستوون، دۆست خەبەردارە» |
سەردەقی مانگی خێر ڕەمەزانە | نۆمینەی حەجیش، جەژنی قوربانە |
بەڵام ئەم پەندە لای ئێمە باوە | ڕەمەزان بە جەنگ، سەفەر بەدناوە |
لە ڕەمەزاندا شەیتان دەرئەکرێ | بنیادەمی بەد لە جێی دائەنرێ |
سەد نوێژ بۆ ئاغا و شێخ دائەبەسترێ | بەڵام ڕۆژوو هیچ ڕیای تیا ناکرێ |
حەج پیاو لە گوناح پاک ئەکاتەوە | زۆرتر بۆ سوێندە کاتێ هاتەوە |
تەفرەی مامەڵەی کە هاتە مەیدان | قوڵفی کابەیە سوێندی درۆیان |
ئەڵێن تەئسیری حەج وەک شەڕابە | پێی دەرئەکەوێ چاکە و خراپە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 722
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|