هەرقەومە قەولی سەفەر بەریەتی

هەرقەومە قەولی سەفەر بەریەتی (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308455هەرقەومە قەولی سەفەر بەریەتی1941موفتی پێنجوێنی
هەر قەومە قەولی سەفەر بەریەتی ئەم کوردە دایم شەڕ لە سەریەتی
یا بە چەپۆکی دوژمن پەشێوە بۆڵێ لە زیندان بۆڵێ لە کێوە
یا هەر خۆبەخۆ ئەنیشنە یەک داری یەکێتی دەردێنن لە ڕەگ
ئەم داخە ئاخۆ کەی سامانی بێ؟ ئەم دەردە ئاخۆ کەی دەرمانی بێ؟
لە کوردستانا دەمانچە و تفەنگ خۆزگە نەم ئەبیست نەم ئەدی بە ڕەنگ
وەختێ کە ئەچین پاسیان بۆ ئەبڕین بۆ ئەوەی دز و جەردەی پێ بگرین
کەچی هەر خۆمان ئەبین بە جەردە چەتەیی ئەکەین لەم کێو و هەردە
هەزار کار ئەکەین لە دێهات و شار بە هۆی پاسەوە ون و نادیار
ئەو بێچارانەی کە وا ئەکوژرێن پاسدار ئەیکوژن بەڵکوو نەناسرێن
ئەگەر نا ئەوەی چەتەی ناودارە ڕاووڕووت ئەکا بۆ پووڵ و پارە
خۆی هاوار ئەکا من فڵان کەسم چیت پێیە و بێنە زوو بیدە دەسم
یا بڕێک حەیوان ئەداتە بەر دەم ئەیانداتەوە بە قیمەتێ کەم
ئاخ ئەمدی تفەنگ کۆ ئەکرایەوە شەڕ و کوشتن و شین ببڕایەوە
فەقیریش بۆ خۆی ئەحەسایەوە مناڵی سیسیش ئەگەشایەوە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).