هەرچی بەشەرە و گیانی لەبەرە
هەرچی بەشەرە و گیانی لەبەرە | لەسەر سەفەرە و ڕێگەی لەبەرە |
سەیریش ئەمەیە کە هاتە جیهان | ڕووت و قووت و کز بێ ئاو و بێ نان |
کە دێت هیچ لەگەڵ خۆیا نایێنێ | کە ئەشڕوا نایبا لێی جێ ئەمێنێ |
ئیتر لەو ڕۆژەی فام ئەکاتەوە | ئەچەوسێتەوە، بە نەهاتەوە |
هەموویشی دەردی دیزەڕەشیەتی | تا دەمرێ هەوڵی خواردن بەشیەتی |
چونکو برسێتی چاری نەکراوە | کە هیچی نەخوارد هێزی نەماوە |
بەرگ و پێڵاو و هەوای نەفسانی | نەیشبێ چارێکی هەیە ئەتوانی |
بەڵام نەخواردن بۆ کەس نەلواوە | ئاوێکە ڕۆژی ئەزەل ڕژاوە |
ئەمەندەی هەیە قەناعەتکاری | واسیتەیێکە بۆ سەبەبکاری |
ئەویش یەگانە چارەی بە دینە | ئاینی ئیسلام بۆ نەفس پەرژینە |
ئەخلاقیش بە دین دێتە ڕێی چاکە | داخەکەم لێڵە ئەو ئاوە پاکە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 967
1949/06/02
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|