هەرچی یەک ڕوو بێ و یەک زبان و پاک
هەرچی یەک ڕوو بێ و یەک زبان و پاک | وەک شمشێر خوێنی دەبێ بە خۆراک |
دوو ڕوو و دوو زبان شانەی سەر سەرە | وەرە لەم قوڕە دەرکە ئەم کەرە |
لەم زەمانەدا ڕاستیمان نەدی | خۆمان هەڵگرین بۆ دەورەی مەهدی |
ئەوسا گورگ و مەڕ تێکڕا ئاو ئەخۆن | ئەمە ئەفسانەی کۆنەی من و تۆن!! |
گورگ هەتا کەڵبەی نەشکێ مەڕ ئەخوا | پیاوی بێکارە ئەڵێ بەد بە خوا |
خوا خزمەتکاری قاپی تۆ نییە | کوتەکی دایتێ دوعات بۆ چییە |
خۆزگە پیاو خراپ وەک هەنگ بوایە | لەگەڵ پێوەدان گیانیان دەرچوایە |
بەڵام لە شفرەی یەکانە ئەکەن | بە قامیش بڕین ددان تیژ ئەکەن |
خۆم ئاگام لێیە ڕۆژێ کاک ئەحمەد | دوعای ژینی کرد بۆ پیاوێکی بەد |
وتیان باجگرە بۆچی نەمرێ | فەرمووی با کەسی تر جێی ئەو نەگرێ |
پیاوچاک مەمنوونی بەدی بەدکارە | چاک بە کردەوەی بەدا دیارە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 541
1937/11/01
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|