هەرچەند دۆست لە لات وەک برا و کەسە
هەرچەند دۆست لە لات وەک برا و کەسە | هێند ئامشۆی مەکە، پێت بڵێن بەسە! |
کە زانیت شەوە و دزت لە دەورە | دەست بە کڵاوی خۆتەوە بگرە! |
کە شێوەییت دی، بڕۆ تێپەڕە | سەگی سەرملە، بە دوو لا وەڕە |
گوێی ڕانەکێشی، زۆر کەس بێ گوێیە | کوتەک دەزانێ قۆناغ لە کوێیە |
بۆ چەنەبازی کە نەزان دووە | لە بەهەشتەوە کوتەک هاتووە |
ئەوی بۆ مەنسەب بەرچاو چوو، فێرن | لەگەڵ لێ کەوتی ڕوو وەردەگێڕن |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 326
1932/06/11
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|