هەرکەسێ تالیبی شەمعی تەلعەتی جانانە بێ

هەرکەسێ تالیبی شەمعی تەلعەتی جانانە بێ (1969)
by سابیری
306654هەرکەسێ تالیبی شەمعی تەلعەتی جانانە بێ1969سابیری
هەرکەسێ تالیبی شەمعی تەلعەتی جانانە بێ شەو ئەبێ خوڵق و ڕەوشت و سەنعەتی پەروانە بێ
با دڵ و جەرگی بە خەنجەر پارەپارە و قیمە کەن دەنگی ئاخ و ئۆفی نایە، چا نیە گەر وانەبێ
ئیشتیعالی ئاگری دڵ ئەو دەمە ئەکوژێتەوە دائیرەی دڵ خەیمەگاهـ و تەختی ئەو سوڵتانە بێ
مەست و مەدهۆشی لیقا چی بکا لە دونیای بێ بەقا هەر دەبێ دێوانە دائیم بێ لیباس و خانە بێ
موڵک و ماڵ و مەرتەبەی دونیایی دوونی بۆ چییە؟ شەو دەبێ مەجنوونی زولفی لەیل و ڕۆژ بێ خانە بێ
عەشقی یار و حوببی دونیا هەردوو زیددی یەکترن گەر دلارامت دەوێ با ماسیوا بێگانە بێ
هەرکەسێ مەجنوونی لەیلابێ چ باکی تەعنەیە لازمە هەرچێ بکا نالایق و شێتانە بێ
ناوی مەجنوون ئاگری بەردایە دڵ ناحەق نییە من وجوودم ماسی و ئەشکم وەکوو ڕۆخانە بێ
حەققە شەو گریان و ناڵینم بە چاوی سوورەوە چونکە ئەنجامی عەرووسی عادەتە سوورانە بێ
پایزە و عالەم لە تەعمیراتی نەقشی خانەیە عاشقی ڕووت هەر مەکانی کەپری تاووستانە بێ
شادییە جەژنە هەموو عالەم بە بەرگی تازەوە دوور لە باڵات تابەکەی بەرگم ڕەش و زستانە بێ
دەستی بۆ گیرفانی هێنا تاکوو ژیرم کاتەوە من هەنووم هەڵسا سەرم قوربانی ئەو گیرفانە بێ
پیاوی عاقڵ گفتوگۆی بێهودە ناکا موتڵەقا مەست ئەبێ ڕەفتار و ئەتواری هەموو مەستانە بێ
سابیری پیر بووی خەوی غەفڵەت لە چاوت دەرنەچوو کوا حەکیمی واقیفی ئەم عیللەت و دەرمان بێ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).