هەر ئەو شک ئەبەم
لە دارای دنیا و لەم ژیانەدا | لەبەر بیناییی ئەم جیهانەدا |
ئەوەی کە شکی بەرم شیرینە | بۆ من دارای و سامان و ژینە |
خەڵکی کۆششیان کۆشک و تەلارە | ڕابواردن و مێز و قومارە |
خواردنەوە و بەزم و ڕەزم و ئاهەنگە | ژیانیان لەسەر ئەو جۆرە بەنگە |
منیش بەختیاریم «شیرین»ەکەمە | تەنیا هەر ئەوە ئەوەی کە هەمە |
ژیانی منیش بەوەوە ماوە | هەر بەوەوەیە گیانم وەستاوە |
1961/08/07
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|