هەر بڵێی ئەزم وا هەڵدەبەزم
هەر بڵێی ئەزم وا هەڵدەبەزم | هەموو شەوێکت نابێ بە بەزم |
«پیروەیسی خلک» ئەیگوت سەردەمێ | مێ بووگە وە نێر، نێر بووگە وە مێ |
خوا ژنی بە ژن درووست کردووە | ماڵ و زاووزێی پێ سپاردووە |
موویان درێژە عەقلیان کورتە | ئیتر چیانە لەم جرت و فرتە؟! |
ئەوەی لە کاری خوا ڕەخنە ئەگرێ | هەر دەردیسەری و شەڕی پێ ئەبڕێ |
ئێمە هەر بەوە ماڵمان وێرانە | کلکی تەورەکە لقی خۆمانە |
خۆشە ڕووبەڕوو دوژمنت دیار بێ | نەک بە دەستی خۆت پێت بریندار بێ |
بۆ ئازادیی گەڵ مردن شایییە | لەگەڵ خۆ هەرچیت کرد خۆڕایییە |
ئەمانەی خۆیان کردوە بە گەورە | دنیای دینارە تێکڕا بە دەورە |
سا خوا لەمانەی گیانیان فیدا کرد | بەیداخی بەرزی گەلیان بەرپا کرد |
هێندێکی وامان بۆ پێ بگەیەنێ | میللەت لە چنگی زۆردار دەربێنێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 904
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|