هەر بۆ کوردستان
با زنجیر مل و مەچەک، قۆڵم هەمووی دابڕێ | با دوژمن دەستی بە شوڵک و قامچیم لەسەر داگرێ |
با خوێن بزێتە گشت لەش و تێکڕا ئەندامەکانم | با بەندیخانە ببێتە جێگای ڕۆژ و شەوانم |
با شوێنم کونجی زیندانی تاروتون و پیس بێت | با گوڵی ژینی جوانی لاوێتیم بێ شەوق و سیس بێت |
من هەر لە هەوڵ و خەبات کۆڵ نادەم هەتاهەتایە | هەر بۆ کوردستان ئەژیم و ئەمرم تا گیانم تیایە |
1961/07/15
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|