هەر دارێ لقی زۆر لێ بێتەوە
هەر دارێ لقی زۆر لێ بێتەوە | ئیتر ئەوەندە بەرز نابێتەوە |
ڕووباریش جۆگەی زۆری لێ بووەوە | گوڕەی نامێنێ لە پڕ چووەوە |
وڵاتێک حیزب و میزبی تێکەوێ | هەرچی دەستی بوو، بەشی خۆی ئەوێ |
دووبەرەکانی ئیلێکی فەوتاند | سەودای سەرکاری زۆر دڵی ڕەنجاند |
زۆری وا هەیە خۆی خۆی ناناسێ | خۆی هەڵدەکێشێ پڕ بە کراسێ |
خۆی لە ئاوێنەی دیوار ئەبێنێ | خەریکە بە «گەڕ» کلاو بفڕێنێ |
ئەگەر بە «تۆپز» قۆڵی نەشکێنی | ئەکەویە ژێر بار، دۆش دائەمێنی |
ترسی دیوانی نەبێ لە ناوا | بناوانی حەق ئەڕوا بە ئاوا |
ئەم دەردیسەرییە خواستی خوایییە | هەرچی ئەبینی لەخۆی بایییە |
لە بێکارییە ئەم کاروبارە | تاریکایی شەو ئێوارە دیارە |
کە وا، کەوتووینە تەنگو چەڵەمە | گای گێرەشێوێن بخەیە «کەڵەمە» |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 988
1949/11/17
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|