هەر دوو غەزەلی تاهیر و عیززەت کە لەبەر کەم

هەر دوو غەزەلی تاهیر و عیززەت کە لەبەر کەم (1934)
by ناری
309456هەر دوو غەزەلی تاهیر و عیززەت کە لەبەر کەم1934ناری
هەر دوو غەزەلی تاهیر و عیززەت کە لەبەر کەم شایستەیە گەر ئەفسەری عوسمانی لەسەر کەم
گەر شەهدی خەیاڵاتی دەمێ بێتە نەزارەت لایق ئەوەیە، تەرکی مەی و شیر و شەکەر کەم
گەرچی لە وڵاتی عەجەما ساکینم ئەمما بڕوا مەکە من قەت بە عەلی سەببی عومەر کەم
شەرمەندە و ڕووزەرد و سەرئەفگەندەیی دەرگام مەنعم مەکە لەو قیبلە، ئەگەر سەرفی نەزەر کەم
بێ گەردش و ئاشووبی زەمانە بە حەقیقەت مومکین نەبوو، تەرکی ئەدەب و نەقسی هونەر کەم
ئەمما کە ڕەقیبم بە هەموو لەحزە فەلەک بێ مەعلوومە دەبێ دڵ لە غەما سەرفی زەرەر کەم
تەخسیری من و لەشکری بەخشایشی تەبعت شەڕیانە وەلێ مەسڵەحەتم وایە حەزەر کەم
غوفڕانی وەکوو بایە، وەکوو گیایە گوناهم چۆن نوختە موقابیل بە ئەسەد گورگی لەجەر کەم
بێ عەقڵییە بۆ من لە نەزەر عەسکەری ڕووتا باسی غەلەبە و کەشمەکەشی فەوجی قەجەر کەم
بەهبەهـ چ نەویدێکە ئەگەر بێت و بڵێ من ئیحسانە لە تەخسیری، بە دڵ سەرفی نەزەر کەم
ناری کە دڵی تاهیرە وەک جامی سکەندەر حوسنی نییە دڵ هەمدەمی ئەنواعی خەتەر کەم


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.