هەر قینت هەڵسێ و دەست بوەشێنی

هەر قینت هەڵسێ و دەست بوەشێنی (1950)
by پیرەمێرد
305660هەر قینت هەڵسێ و دەست بوەشێنی1950پیرەمێرد
هەر قینت هەڵسێ و دەست بوەشێنی پەتی ژیانی خۆت ئەپچڕێنی
خەتی جارانمان جەوهەری شیر بوو نەخوێندەوارمان ئازا و بەگیر بوو
ئێستە بۆمبایە لەگەڵ کەوتە کار نە شیرت دێڵێ و نە دار و دیوار
جاران ئەیانگوت فڵان کەس مەردە لە لێقەوماندا کوردی نەبەردە
ئێستا کەلیمەی «مەرد» وەرگەڕاوە لە جێی ئەو «درەم» پەسەند کراوە
«دینار»یش ناوی بە فارسییە «دین ئار»ە و پیشەی فریادڕەسییە
کەچی دینارە جێنشینی دین سەودای ئەو بووە بە لەکەی ئایین
پارەدار ئەڵێ: خۆ ئەم قسانە واتەی لاتییە و داخی دڵیانە
ڕاست ئەڵێن بەڵام ئەوانیش بە فێڵ هەزار هەژاریان خستۆتە ئەشکێڵ
ئاخ چبکەم ئەمە دەردێکی قورسە کە ترس لە پرسە، لەویش مەپرسە
شاعیر لە هەموو نەزمێ ئەیێژێ نەیزانی شیری داپیر ئەڕێژێ

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 727


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).