هەر قینە دڵی دۆست ئەڕەنجێنێ

هەر قینە دڵی دۆست ئەڕەنجێنێ (1950)
by پیرەمێرد
305647هەر قینە دڵی دۆست ئەڕەنجێنێ1950پیرەمێرد
هەر قینە دڵی دۆست ئەڕەنجێنێ «حیلم» ئاگری قین دادەمرکێنێ
«شەیتان» یەکێکی داناوە لێرە کورتەباڵایە و چاوێکی کوێرە
شەیتان لاسایی ئەو ئەکاتەوە بە بێ «شخارتە» ئاگر ئەکاتەوە
«دەهۆڵ» بەو دەنگە بەو شیڕەتییە سەری بێ مەغزە و هەوای پەتییە
بەڵام سەد عاقڵ هەڵدەپەڕێنێ هەزار کەس لە دوور بۆ شایی دێنێ
چاک ئەڵێ ماڵی بەدکار ئاوا بێ تاریکی نەبێ، ڕۆژ قەدری نابێ
بە زستان ئینسان ئاگر یاد ئەکا هاوین قیمەتی بەفراو زیاد ئەکا
دەوران دەورانە هاوین و زستان لەسەر هیچ حاڵێ نامێنێ ئینسان
نەخۆشی قەدری ساغی ئەنوێنێ برسێتی تامی نانت بۆ دێنێ
هەندێ کە لە پڕ دەوڵەمەند ئەبن یا پیاو ئەکوژن، یا ئەیدەن بە ژن
تازە دەوڵەمەند خانوو ئەکڕن یا ئۆتۆمبێلی تیا لێ ئەخوڕن
لەوە ناپرسن خەڵکی ژێر کەوێ شاهی هەر خۆشە بۆ تەنها شەوێ

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 714
1943/07/15


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).