هەر منم شێتم بە تەنیا بوومە خەمخواری وەتەن

هەر منم شێتم بە تەنیا بوومە خەمخواری وەتەن (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308654هەر منم شێتم بە تەنیا بوومە خەمخواری وەتەن1941موفتی پێنجوێنی
هەر منم شێتم بەتەنیا بوومە خەمخواری وەتەن وا لەسەر شانم بەدایم بار و سەرباری وەتەن
شین و گریانم نەدی بێ دەرد و خەم بێ کاسبی نایەڵێ ساکن ببێ دڵ ئێش و ئازاری وەتەن
هەر بە ئوممێدم لە سوبحا پێکەنینی خونچە بێ بولبولێکم عاشق و شەیدایی گوڵزاری وەتەن
سەر بە قوربانی کەسێ بێ قەدری خاکی لا ببێ نایەوێ ژین و ئەکا ڕۆحی فیداکاری وەتەن
زیکری من غەیری وەتەن حەرفێ لە دڵما ڕێی نەما یاڕەبی هیچ کەس نەبینم وا گرفتاری وەتەن
وەک زڵێخا بۆ خەریدی جەماڵیی یۆسفی بۆ نەدەم خوێناوی جەرگم بۆ خەریداری وەتەن
مردنم نادەم بە ژینی زیللەتی و بێ حورمەتی خۆشە گەر بیشمکوژێ ژەهری دەمی ماری وەتەن
نامەوێ قەسر و قسوور و نیعمەتی خۆشم ببێ با سەرم بشکێ بە گۆشە و سووچی دیواری وەتەن
گوڵ لە باخی غەیرەتا، کەی من بە سەرما کەم گوڵێ بۆ فەرەحبەخشی دڵم بێنن قولێ خاری وەتەن
قەدری پێ نادا بە گەنجی هیچ کەسێ تا پیر نەبێ تا نەسووتێنێ دەروونی حەملەیی ناری وەتەن
گەر درەختێ بێ سەمەر بێ سێبەرێکیشی نەبێ هەڵکەنی خالق لە بێخا با نەبێ داری وەتەن
چەند گرۆهێ بوو لەمەو پێش ئێستە هەروا باقییە بوونە میکرۆب و نەما شێرانی سەرداری وەتەن
جێی ئومێدی دڵ ئەبەد نابێ کرمڕێز بێ کەسێ گەر نەبێ جەرگی لەت و ئەندامی بیماری وەتەن
قارەمانیی تێگەیشتن بۆیە نایاب و کەمن ئەیگرێت و ئەیکوژێ زەهری دەمی ماری وەتەن
گەر بنووسرایە بە کوردی ژین و تەئریخاتمان شوعلەوەر بوو ئێستە یەکسەر شوێن و ئاساری وەتەن
سەد جنێوم پێ بدەن هێشتا زمانم تیژ ئەبێ وا ئەزانم شۆرەتم ئەڕوا بە بێ عاری وەتەن
موفتی تۆ ئەمری ڕەفیقێکت نەبوو هاوعومری خۆت بەسیەتی تاکەی ئەکەی هەیهات و هاواری وەت


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).