هەر چەند نێرەکەر گل و گومییە
هەر چەند نێرەکەر گل و گومییە | هەر چەند ئەسپ بەن ئاغای ڕۆمییە |
سی باتمان تورش، دوو باتمان پیاز | لە گەڵ ئاوە گەڕەکەی پای جەوەل ناساز |
هورد هورد بیکوتی لە هاوانا | بیساویتە قنگ هاجەر خانا |
بیدەی لە دەفتەر دارا و نەدارا | هەر چەندی حوشتر جربە و هاوارا |
شیر خوشیلک دۆشاو مار گیر | ئاڵەت و بیبەر زەنجەفێڵ و سیر |
دووبارە بیکوتی ناو هاوانا | بیساویتە قنگ هاجەر خانا |
نەوەک ئەی زامە تەشەنە کەرۆ | دوا جار دەرمان فرە بوەرۆ |
This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago. |