هەر کەسێ نەیبێ سادە ڕووخێکی لە دیوانا
|
مایەپووچ و ڕووت و قووت بێ لە دین و لە ئیمانا
|
هەر کەسێ سادەپەرەستە بیپارێزە ئیلاهی
|
لە غەم و دەرد و بەڵاو موسیبەت لە جیهانا
|
مورشیدە سادەپەرەستی موریدیەتی ئەمانە:
|
خورشیدە چ فەرهادە، چ یوسف لە زەمانا
|
عەزیزە، خۆشەویستە، موعتەبەرە براکەم!
|
ئەم عەشقە لە نەزەر ئەهلی عەشق و ئیمانا
|
تەسخیر و کەمەندکێشی ئەم عەشقەیە بزانە:
|
سەد یوسف و زڵێخا شۆرەسوارن لە بیابانا
|
سەربەست و هونەرمەندە، چاپوو کە عاشقی
|
چالاک و جەسوورە، چ شێرێکە لە مەیدانا
|
ئوسول و قاعیدەی عاشق وەهایە مەزڵووم
|
سووتانە بە بێ دەنگی لە بەیانا
|